ئەمڕۆ دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان دەستپێدەكات

بڕیارە ئەمڕۆ دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان بەڕێوەبچێت.

پەیامنێرمان لە هەولێر گواستیەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان بەناوەكانی (عامر خالید – مامۆستای زانكۆ، سلێمان كەمال – پێشمەرگەی دێرین، سلێمان موسا – مامۆستا، جەمال خەلیل – مامۆستا و فرسەت ئەمجەد – ئەندازیار) بەڕێوە دەچێت.

وتیشی، ئەو زیندانیكراوانە بەپێی ماددەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 دادگاییدەكرێن، كە تیایدا هاتووە، “هەرکەسێک بەدەستی ئەنقەست و یان بەهەرشێوەیەک لەکارێک تێوەگلێت بەمەبەستی زیاندان لە ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و ببێتە هۆی کەوتنەوەی ئەو زیانە، بە بەندکردنی هەتاهەتایی یان بەندکردنی کاتی سزا دەدرێت”، ئەمڕۆش یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنەكەیانە.

پێرێ بڕیاربوو دادگاییكردنی چوار زیندانیكراوی دیكەی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گۆڕینی لیژنەی دادوەرییەوە، دانیشتنەكە دواخرا.

بە دادگاییكردنی ئەو پێنج زیندانیكراوەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 16 زیندانیكراوی بادینان دۆسیەكانیان لە ئاسایشەوە براوەتە دادگا.

بابەتی پێشتر

حەشدی شەعبی دەستگیركردنی دوو سەركردەی داعشی لە بەغداد ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: سەدان هەزار کەس بە سیل گیانلەدەستدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو…
زیاتر ببینە

دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویكردەوە، دەوامی سەرجەم فەرمانبەران كاتژمێرێك كەمكرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردەی…
Total
0
Share