داعش لە گوڵاڵە هێرشێکی ئەنجامدا و بریندار لە هێزە عێراقییەکان هەیە

چەکدارانی داعش لە نزیک ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک ئەندامی هێزە عێراقییەکان برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکرد، چەکدارانی داعش درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشێکیان بۆسەر فیرقەی یەک لە لیوای یەکی سوپای عێراق لە ناوچەی حەلوانی نێوان گوڵاڵە و خانەقین ئەنجامدا.

دوای ئەوەی هێزێکی دیکەی عێراقی بۆ پشتیوانیکردن دەچنە شوێنی هێرشەکە بۆمبێکی چێندراو بەو هێزە عێراقییەدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چەند سەربازێکی عێراقی برینداربوون، یەکێک لەوانە ئەفسەرێکە بە پلەی موقەدەم.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی دووشەممە هێزێکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دژەتیرۆری عێراق هێرشێکیان بۆسەر چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکوک ئەنجامدا و بەهۆیەوە چوار چەکداری داعش کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
Total
0
Share