وەزیری دارایی: یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان پلە و پۆست ناكات

وەزیری دارایی هەرێم دووپاتیدەكاتەوە، لە یاسای چاكسازیدا جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێكدا نەكراوە و هەمووانی پابەندكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئەمرۆ سێشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی بە یاوەری دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی كرد.

لەو سەردانەدا، وەزیری دارایی لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی كوردستان كۆبوونەوە، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، “یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات، دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین”.

بەڵێنی ئەوەشیدا پاڵپشتی كارەكانیان بێت بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەریی كۆمەڵاتی.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانی كەشوهەوا بۆ ئاسایش و پێشكەوتنی عێراق مەترسییە

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە پێشنیارێك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەی 320 ملیارەكە دەگات؟

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی هەرێمی كوردستان كە وەك بەشێك لە موچەی…
Total
0
Share