پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چووەتەسەر ماڵێك و تەقەی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانیان ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی تەقەكردن لە سنووری بنكەی پۆلیسی ڕزگاری، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەكە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت لەسەر كێشەیەك تۆمەتبار چووەتەسەر ماڵی هاوڵاتییەك و تەقەی كردووە و هەڵاتووە.
“دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردووە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا”، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە.
پۆلیس دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ش.س.م.) لەدایكبووی 1984 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.