لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری شاری دهۆک، ئەمرۆ دزی لە ماڵی بازرگانێک كرا و بڕی دوو ملیون و 600 هەزار دۆلار و چوار کیلو ئاڵتون دزرا.
پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، خاوەن ماڵەکە بازرگانێکی دیاری شاری دهۆكە و لە گەڕەکی مالتا دزییەكە كراوە و تائێستا كەس دەستگیرنەكراوە.
هاوكات تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە پۆلیسی دهۆکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكان نەدرایەوە.