وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكان ڕوونكردنەوەیەكی دا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیدەكاتەوە هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیی پلەتایبەتەكان بڵاوكردبێته‌وه‌.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، “ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێك په‌یج و كه‌سانی نابه‌رپرس، به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه‌، لێدوان و زانیاریی ناڕاست له‌سه‌ر خانه‌نشینیی پلەتایبه‌ته‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه”‌.

بۆیە وەزارەتەكە به‌ پێویستی زانیوە ئەوە ڕوونبكاتەوە، “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دووره‌ له‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر خانه‌نشینانی پلەتایبه‌ت له‌ په‌یجه‌ بێناسنامه‌كانه‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌”.

وه‌زاره‌تی دارایی دەڵێت، “‌ئه‌و په‌یجانه‌ی زانیاریی ناڕاستی له‌وجۆره‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌ مه‌رامی سیاسی و چه‌واشه‌كاری، هیچ ئامانجێكی دیكه‌یان نیه‌”.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: پارتی "نامەردانە" حەوت گەریلای شەهیدكرد

بابەتی دواتر

كەیسەكەی "گۆڤەند" ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی هێنایە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share