تاڵیبان لە پێكهێنانی حكومەت نزیكدەبێتەوە

مەلا بەرادەر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تاڵیبان

بزوتنەوەی تاڵیبان لە پێكهێنانی یەكەم حكومەتی دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی وڵات نزیكدەبێتەوە و بەپێی سەرچاوەكان مەلا بەرادەر، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەكە دەبێتە سەرۆكی حكومەت.

بەپێی سێ سەرچاوەی بزوتنەوەی تاڵیبان، عەبدولغەنی بەرادەر ناوسراو بە (مەلا بەرادەر) سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەكە سەرۆكایەتیی حكومەتی نوێ لە ئەفغانستان دەكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان مەلا محەمەد یەعقوب، كوڕی مەلا عومەر دامەزرێنەری كۆچكردووی بزوتنەوەكە و شیر محەمەد عەباس ستانیكزای پۆستی دیاریان لە حكومەتدا دەبێت.

پێشتر زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، حكومەتی نوێی ئەفغانستان حكومەتی یەكێتیی نیشتمانی دەبێت، بەڵام هیچ پۆستێكی وەزاری نادرێت بە ژن.

بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ژنان مافی گرتنەدەستی كاریان دەبێت لە وەزارەتەكان و پۆلیس و دامەزراوەكانی دادوەری و كاركردن وەك پەرستیار و خوێندن لە زانكۆكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
Total
0
Share