ڤیدیۆ.. لایەنگرێکی داعش شەش کەسی لە نیوزلەندا بە چەقۆ کوشت

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە سوپەرمارکێتێکدا لە شاری ئۆکلەند لە نیوزلەندا، لایەنگرێکی داعش بە چەقۆ هێرشیکردە سەر سەردانیکەرانی مارکێتەکە و شەش کەسی کوشت.

جاسیندا ئەردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، “ئەو کەسەی هاوڵاتییانی ئێمەی کوشتووە لایەنگری داعش بووە و ئێمە هێرشی تیرۆرستیمان کراوەتەسەر.”

بکوژەکە دوای کوشتنی شەش کەس و هەوڵدان بۆ بەبارمتەگرتنی خەڵک، لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

بە وتەی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا، بکوژەکە ساڵی 2011 لە سریلانکاوە گەشتی بۆ نیوزلەندا کردووە و ساڵی 2016 لەکاتی حوکمی داعش لە عێراق و سوریا، بکوژەکە لەژێر چاودێریدا بووە.

نیوزلەندا وڵاتێکی بچووکی زەریای ئارامە و ساڵی 2019ش کردەوەیەکی تیرۆرستی تیایدا ڕوویدا، کاتێک کەسێکی ڕەگەزپەرست بە چەک هێرشیکردە سەر مزگەوتێک و 49 نوێژخوێنی کوشت.

ساتی کوشتنی لایەنگرەکەی داعش لەلایەن پۆلیسەوە

بابەتی پێشتر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کامپی مەخموریان بۆردومان کرد

بابەتی دواتر

ئیمارات شاندێك دەنێرێتە ئەفغانستان و بڕیارە تاڵیبان ئیمارەتێكی ئیسلامی پێكبهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share