لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار برا لەسەر ڕێگای دوکان – سلێمانی گیانیان لەدەستدا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌نزیك قه‌ڵای سوسێ چوار برا گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی، ڕووداوەکە  له‌سه‌ر ڕێگا‌ی پیره‌مه‌گرون له‌نزیك قه‌ڵای سوسێ به‌ئاراسته‌ی دوكان ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلێك كه‌ خێزانێكی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون وه‌رگه‌ڕاوه ‌و شه‌ش ئه‌ندامی خێزانەکە بوون به ‌قوربانی”.

ئەو خێزانەی لە ڕووداوەکەدا بوونەتە قوربانی خەڵکی شاری کەرکوکن و بەمەبەستی گەشت ڕوویان لە قەزای دوکان کردووە، لە ڕووداوەکە جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو چوار برایە، دایک و باوکیشیان بەسەختی بریندار بوون.

به‌وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه‌، له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ دووان له‌كوڕه‌كانی ئه‌و خێزانه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و دووانی دیكه‌شیان له ‌نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەرپرسانی هاتوچۆی دوکان دەڵێن، هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ كاتێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ هه‌وڵیداوه‌ خۆی كۆنترۆڵ بكات، 73 مه‌تر برێكی گرتووه ‌و خۆی بۆ نه‌گیراوه‌ته‌وه ‌و سه‌ره‌نجامیش تووشی وه‌رگه‌ڕان بووه‌.”

بابەتی پێشتر

حکومەت کارەبای سیستمی خۆری هاوڵاتییان دەکڕێتەوە

بابەتی دواتر

یونیسێف: بەمشێوەیە منداڵەكانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share