حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێكی ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردندا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان گروپێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركردووه كه ئامانجی ساخته‌كردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و شێواندنى دۆخى سیاسی و دروستكردنى پشێوی بوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ورده‌كاریی شێوازى كاركردنى ئه‌و گروپه‌ى ئاشكراكردووه و ده‌ڵێت، “ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌وڵیانداوه پشێوی له داتاكان و دۆخى سیاسی‌دا دروستبكه‌ن و ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت تۆڕێك به‌ناوى سەیده‌ت ئه‌لخه‌زڕا”.
وه‌ك نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ی بۆكردووه، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ی هونه‌ریی ورد، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه له چه‌ندین ڕێگه‌وه هه‌وڵیانداوه خۆیان بگه‌یه‌نن به نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران یان ئه‌وانه‌ى له‌وێ كارده‌كه‌ن یاخود ڕاوێژكارانى سه‌رۆك وه‌زیران.