قائیمقامیەتی سلێمانی پسووڵەی سەرپێچی بۆ 44 نانەواخانە كردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ مانگی ڕابردوودا، لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌كانی قائیمقامیه‌ت زیاتر له‌ 250 سه‌ردانی ئه‌نجامداوه‌ و 44 پسووڵەی سەرپێچیشی تۆماركردووە و ته‌نها یه‌ك شوێنی داخستووه‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌ و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ كراوه‌ كه ‌كاری هه‌ویر ده‌كه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش كە له‌ مانگی ڕابردوودا ئه‌نجامیانداون بریتییه‌ له‌ 274 سه‌ردان.

باسی لەوەشكردووە، “له‌ ‌مانگی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كەوە 44 پسووڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە هەروەها 37 پسووڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ نانه‌واخانه‌كان كراوه‌ کە پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن نابن، لەکاتی دووبارەکردنەوەشیدا‌ ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ یه‌ك نانه‌واخانه‌ داخراوه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر 192 كیلۆ سۆده‌ و بڕێك خورما و هه‌ویری خراپدا گیراوه‌ و له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێن”.

بابەتی پێشتر

كه‌جه‌كه: تەقینەوەكەی قادیا بەهۆی بۆردومانی توركیا بووە

بابەتی دواتر

وتووێژەكانی نێوان میسر و توركیا دەستپێدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share