كارمەندێكی كارەبا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركدا گیانیلەدەستدا

لەكاتی كاركردنیدا بۆ چاككردنەوەی هێڵی كارەبا، كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای ڕاپەڕین كەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی فەرمانگەكەی و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای ڕاپەڕین بەناوی (عەلی محەمەد محەمەد) لەكاتی كاركردنیدا بۆ چاككردنەوەی هێڵێكی كارەبا تایبەت بە ڕووناككردنەوەی شەقامەكان، كەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی فەرمانگەكەی و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ سێ ڕووداوی هاتووچۆ لە سنووری قەزای ڕانیە ڕوویدا و بەهۆیەوە جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو كارمەندە، پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share