وەزارەتی پەروەردە لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی ڕەتدەكاتەوە

یەكێك لە كتێبەكانی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان

وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەكاتەوە كتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن لابردبێت، دەڵێت، “ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەوە :

سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی  پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاریدەهێنن.

وەزارەتی پەروەردە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە: خاکی هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە ڕایگەیاند، “خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە…
Total
0
Share