نوێترین هۆشداری.. لە عێراق و سوریا 12 ملیۆن كەس دەستیان بە ئاوی پێویست ناگات

لەگەڵ ئەو وشکەساڵی و شەپۆلی بەبیابانبوونەی عێراق و وڵاتانی دەوروبەری گرتووەتەوە، نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەهاناوەچوونی پەیوەندیدار بەو بابەتە هۆشداری دەدەن، زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی و سوری ناتوانن دەستیان بە ئاو، خۆراک و کارەبا بگات، بۆیە ڕێکخراوەکان داوای ڕێکاری خێرا بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی دەکەن.

ئەنجومەنی نەرویجی بۆ پەنابەران لە ڕاپۆرتێکدا کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، “بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما، کەمیی باران و وشکهەڵاتن لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، عێراق و سوریا بەتایبەت، وایکردووە بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە بێبەشبن لە ئاوی پێویست و کارەبا”.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، كۆی گشتیی 12 ملیۆن عێراقی و سوری ئەو مەترسییەیان لەسەرە.

تایبەت بە عێراق” ڕاپۆرتەکە باس لەوەدەکات، زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس لە عێراقدا لەمەترسیدان بەهۆی نەبوونی ئاو و وشکبوونەوەی ئاوی فورات، سەدان کیلۆمەتریش لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچانە لەمەترسیی وشکبوونەوەی تەواودان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمئاوی کاریگەریی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەرهەمهێنانی کارەبا و دەستگەیشتن بە ئاو و سامانی ماسی دروستکردووە، هەروەها بەهۆی کەمئاوییەوە لە پارێزگای نەینەوا ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم بەڕێژەی 17% دابەزیوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەو ڕێژەیە نیوەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کاریگەرییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی پاشەکشەی لە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمەکانی دیکەدا دروستکردووە، ئەمەش مەترسیی لەسەر ئاسایشی خۆراک و ئاو لە وڵاتدا دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی هەڵوێستی شێخ قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share