هەندێكیان یەكلانەبوونەتەوە.. ناوی ئەو سەركردانەی بەشداریی لوتكەی بەغداد دەكەن

گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە ناوەڕاستی بەغداد فۆتۆ: ڕۆیتەرز

بڕیارە ئەمرۆ كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە بەشداری ژمارەیەك سەركردەی وڵاتانی دراوسێ و هەرێمایەتی و جیهان بەڕێوەبچێت.

سایتی RTی ڕوسی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی عێراقییەوە بڵاویكردەوە، ئەو سەركردانەی بەشداریكردنیان یەكلابووەتەوە بریتین لە هەریەك لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردون و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر.

وتیشی، “هەڵوێستی ئیمارات هێشتا یەكلانەبووەتەوە، ڕەنگە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئالمەكتوم، سەرۆك وەزیران ئامادەببێت، ڕەنگیشە شێخ محەمەد بن زاید بن سوڵتان، شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی نوێنەرایەتی وڵاتەكە بكات”.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر حكومەتی عێراقی لە ئامادەبوونی ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ-ی وەزیری دەرەوەی كاندید كردووە، ئەگەرێكی لاوازیش هەیە كە فوئاد ئەكتای، جێگری سەرۆكی توركیا بەشداری بكات، ئێرانیش حسێن ئەمیر عەبدوللهیان-ی وەزیری دەرەوە نوێنەرایەتی دەكات، وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، “نوێنەرایەتی كوەیت بە سوباح خالد ئەحمەد سوباح، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت، سعودیەش ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوە نوێنەرایەتی دەكات”.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەی لوتكە لە بەغداد گرێبدرێت، كە پێشتر لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانەوە وەك هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی ڕۆڵی عێراق لە ناوچەكەدا ئامادەكاری بۆ كرا.

بابەتی پێشتر

ماکرۆن: لوتکەی بەغداد بۆ سەقامگیریی ناوچەکە گرنگیی زۆری هەیە

بابەتی دواتر

هێرشی موشەکی کرایەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لەسنووری عێراق و کوەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share