وه‌ك جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری لێداوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكی خاكی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
لێره‌دا، ئه‌و زیانه گیانییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان-دا، به‌ر هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و سه‌رباز و پۆلیس و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی سیڤیلی ئه‌فغانستان كه‌وتوون، هه‌روه‌ها زیانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-یش، سه‌رباری خه‌رجی و زیانه ماددییانهكانی ئه‌مریكا له جه‌نگه‌كه‌دا.
ئامارێكی زانكۆی براون له ئه‌مریكا، زیانه گیانی و ماددییه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ی ئاشكراكردووه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 20 ساڵدا، 66 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سوپای ئه‌فغانستان له شه‌ڕی دژ به تاڵیبان-دا كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، دوو هه‌زار و 442 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان كوژراون. ئه‌و ئه‌مریكییانه‌شی وه‌ك به‌ڵێنده‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر بۆ سوپای وڵاته‌كه‌یان له ئه‌فغانستان كاریان كردووه و كوژراون، ژماره‌یان سێ هه‌زار و 846 كه‌س بوون.
زانكۆی براون ده‌ڵێت، “47 هه‌زار كه‌سی سیڤیلی ئه‌فغانی له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاش كه وه‌ك هێزی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان بوون، هه‌زار و 144 كوژراویان هه‌بووه”.
وه‌ك ئاماره‌كه ئاشكرایكردووه، له جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان-دا 444 كارمه‌ندی فریاگوزاری و 72 ڕۆژنامه‌نووس كوژراون.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژمارانهشدا، زیاتر له 51 هه‌زار چه‌كدار و ئه‌ندامی تاڵیبان له ساڵی 2001ـه‌وه تا ساڵی 2021 كوژراون.
سه‌باره‌ت به خه‌رجی و زیانه ماددییه‌كانی ئه‌مریكا له جه‌نگه‌كه‌دا، ئاماره‌كه‌ی زانكۆی براون بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی 933 ملیار دۆلاری له شه‌ڕی ئه‌فغانستان-دا خه‌رجكردووه و جگه له‌و پارانه‌ش، 443 ملیار دۆلاری تر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه خراونهتهبهردهست وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ك ده‌رماڵه‌ی جه‌نگه‌كه. هه‌روه‌ك 59 ملیار دۆلار ده‌رماڵه دراوه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جه‌نگه و كاروباره‌كانی دیكه‌ی ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز