هەواڵگری ئەمریكا: ئێران و ڕوسیا دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەكاندا دەكەن

بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، تاران و مۆسكۆ زانیارییان وەرگرتووە تایبەت بە تۆماری دەنگدەرانی ئەمریكا.

جۆن راتكلیف، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریكا ڕۆژی چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، ڕوسیا و ئێران زانیارییان دەستكەوتووە پەیوەندیدار بە تۆماری دەنگدەران لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و دەستیانكردووە بە چەند ڕێوشوێنێك بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ڕای گشتی ئەمریكا دەربارەی هەڵبژاردنەكانی 3ی تشرینی دووەم.

راتكلیف ئەوەشی وت، ئێران بە تایبەت لەڕێی پۆستی ئەلیكترۆنییەوە بۆ دەنگدەرانی ئەمریكا نامەی “هەڵخەڵەتێنەر”ی ناردووە بە ئامانجی “ترساندنی دەنگدەران و هاندان لەسەر بارگرژی كۆمەڵایەتی و زیانگەیاندن بە دۆناڵد ترەمپ”.

ئەوەشی ڕونكردەوە، ڕوسیا و ئێران “ڕێوشوێنی دیاریكراویان گرتوەتەبەر بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ڕای گشتی لەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانەوە هەیە”.

بەڵام دوپاتیكردەوە كە سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریكا بە سەقامگیری و “پتەوی” دەمێنێتەوە و دەزگای هەواڵگری بەهەموو هێزییەوە ڕووبەڕووی هەر چالاكییەكی بیانی و تاوانی هەڵبژاردن دەبێتەوە كە ببێتە هۆی گومانی جەماوەر دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

بابەتی پێشتر

لە خانەقین داعشەكان هێرشیانكرد و لە كەركوك ژمارەیەكیان دەستگیركران

بابەتی دواتر

وەزیرە بەلجیكییە بەڕەگەز عێراقییەكە دەربارەی كۆچبەران هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share