هەولێر.. بەهۆی شەڕی نێوان دووبنەماڵە کەسێک کوژرا

لەگوندی شێخ مەمودیانی سەر بەشارەدێی باسرمە لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوای دروستبوونی شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵە کوژارو برینداری لێکەوتەوە.

پەیامنێرمان لەزاری کەسێکی نزیک لە خانەوادەی یەکێک لە کوژراوەکان گواستیەوە، “ئەمشەو کەسێک لە شەڕی هەردوو بنەماڵەكە بەناوی “کەنعان شێخ مەمودی” لە لەگوندی شێخ مەمودیانی سەر بەشارەدێی باسرمە لە سنووری پارێزگای هەولێر کوژراوە و دووکەسی تریش برینداربوون”.

باسی لەوەشكرد، “کێشەی پاوەن و پوش و پەڵاش هۆکاری شەڕکەبووە، لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لەنێو گوندەکە بڵاوەی پێکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
Total
0
Share