کونسوڵی ئەمریکا: واشنتۆن پابەندە بە پەیوەندیی درێژخایەن و پێکەوە کارکردنی لەگەڵ هەرێم

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندە بە پەیوەندیی درێژخایەنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لە پێکەوە کارکردن لەگەڵیان بۆ پێشخستنی پەیوەندیە ستراتیژییەکان.

ڕۆبەرت پالەدینۆ، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ژمارەیەك ڕێکخراوی نا‌‌حكومی خۆجێی و نێودەوڵەتی کۆبووەوە کە ڕاهێنانی پیشەیی بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانان دابیندەکەن  ڕایگەیاند، “واشنتۆن لە کاردابووە لەگەڵ هاوبەشانی خۆجێی و نێودەوڵەتی بۆ پێشخستنی پانتایی کاری ڕاگەیاندن و ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو بابەتە”.

پالەدینۆ باسی لەوەشكرد، “لە ژێر چەتری گفتوگۆکانی ئەم دواییەی تایبەت بە دیالۆگی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و عێراق، واشنتۆن پابەندە بە پەیوەندی درێژخایەنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لە پێکەوە کارکردن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کورستان بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share