کەسێک دەستگیرکرا ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەکی سوتاندبوو

پۆلیسی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە پێشتر ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتییەکی سوتاندبوو پاشان هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، ” دوا ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنکەی پۆلیسی وارماوە تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری نیسان پیك ئاب لە بەردەم ماڵەكەیدا سوتاوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا”.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، “مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربە بەشی پۆلیسی شارەزور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە”.

لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، ع ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

لە درێژەی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دوێنێ پۆلیسی چەمچەماڵ و هەڵەبجە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە پێشتر بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبووە و تاوانیان ئەنجامدابوو.

بابەتی پێشتر

بایدن ماوەی مانەوەی هێز لە ئەفغانستان درێژدەكاتەوە.. پێشتر تاڵیبان هۆشداریی دابوو

بابەتی دواتر

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share