ڤیدیۆ.. چەند گوندێکی پێنجوێن بۆردومانکران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەیەک گوند لە سنووری قەزای پێنجوێن بۆردومانکران و بەپێی وتەی دانیشتوانی ناوچەکە فڕۆکەکان هی وڵاتی تورکیا بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پێنجوێن ڕایگەیاند، بەرەباینی ئەمڕۆ هەریەکە لە گوندەکانی (خونیانە، كانی میران، وریاوا، بناویان)یان لە سنووری قەزای پێنجوێن کردووە.

دانیشتووانی ئەو گوندانە باس لەوەدەکەن ئەو فڕۆکانەی بۆردومانەکەیان کردووە سەربە وڵاتی تورکیا بوون و زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراون.

لەلایەکی دیکەوە هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای ئامێدی گوندی هرورێ لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە…
Total
0
Share