زیاتر لە 100 ھەزار نەمام لە چیای گۆیژە دەڕوێندرێن

پڕۆسەی سەوزکردن و پاراستنی ژینگە و سروشتی هەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی بەردەوامە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە زیاتر لە 100 ھەزار نەمام دەڕوێندرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پێشوازیکردووە لە سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی شاخەوانانی کوردستان کە لە ڕابردوودا گرنگیی زۆریان بە پاراستنی ژینگەی هەردوو چیاکە داوە.

لەبارەی پڕۆژە و کەمپینی سەوزکردنی چیای گۆیژە قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کارکردندا توانیویانە بە ھاوکاری کۆمپانیاکان بەھەزاران نەمام لە سەر ڕووبەری 800 دۆنم زەوی لە گۆیژە بڕوێنن، کە ئەمە ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ سەوزکردنی چیاکە و ھاوکات پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە”.

ئاوات محەمەد باسی لەوەشكرد، سەرباری گرفتی کەمئاوی، بەهەوڵی ھەموو لایەک پارێزگاری لەو دار و نەمامانە کراوە کە ڕوێندراون و لە لەناوچوون پارێزراون.

هەروەها، سوپاسی کۆمپانیاکانی (قەیوان، ئاسیاسێڵ، تانوپۆ، دەروازە و ماس)ی کرد کە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بۆ ژینگە و سروشتی ناوچەکە ھەریەکە و ڕووبەرێک زەوییان لەسەر ئەرکی خۆیان سەوزکردووە و بۆماوەی سێ ساڵ خزمەتی دەکەن، دواتریش ڕادەستی فەرمانگە حکومییەکانی سلێمانی-یان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكات

پەرلەمانتارێك دەڵێت، بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەمنزیكانە دەستپێدەكات. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەردوو…
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌نگۆی ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، شه‌وى ڕابردوو فڕۆكەیەكی تایبەتی هێڵی ئاسمانی قەتەری…
Total
0
Share