سلێمانی.. چوار تۆمەتبار بەتاوانی دزی و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە هەژماری فەیسبوکی کەسێکیان هاک کردبوو و بەهەڕەشەی بڵاوکردنەوە شتە تایبەتەکانی بڕی چوار هەزار دۆلاریان لێسەندووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک لە بەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە فەیسبوکی سکاڵاکەرەیان هاککردووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی شتە تایبەتەکانیان لێکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو دوو تۆمەتبارە چوار هەزار دۆلاریان بە هەڕەشە لە خاوەنی هەژمارەکەی هاککراوەکە وەرگرتووە و داوای پارەی زیاتریان کردووە.

دوای دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانیناوە بەتاوانەکەدا و ناوی تۆمەتبارێکی دیکەشی بردووە کە لە تاوانەکەیدا هاوکاریی کردووە و کەسی دووەمیش دەستگیرکراوە.

تۆمەتبارەکان ناویان ( ه ، أ ) ، (ه ، ح )ە و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

هەروەها مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربە بەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباری ژنیان دەستگیرکرد كە چووبوونە ناو ماڵێكەوە بەمەبەستی دزیکردن .

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراق ڕاگیراون .

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی 8 نان بە هەزار دینار دەبێت

بابەتی دواتر

وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە خوێندنگاكان دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share