وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی بۆ قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری نوێی تایبەت بە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتەکە دەرکرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژووی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، “دەبێت ڕێژەی ئەو مامۆستایانەی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحوکمی بەهەمیشەیی دامەزراون و میلاکی حکومی نین 80%ی کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە کەمترنەبن و سەرجەم کۆمەڵگە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەبێت جێبەجێی بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مامۆستای میلاکی حکومی مافی هەیە پاش وەرگرتنی مۆڵەتی بێموچە لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحوکمی کاربکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە سەركردایەتیی یەكێتی: تەنها یەك لایەن سكاڵای دژی سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەت تۆماركردووە

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاكە لایەنێکی کوردستانیی کە سکاڵای لە دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share