دووکەس لە ئاوی خاپوردا خنکان

خێزانێکی پێنج کەسی لەگوندی کۆسەی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو ئاوی خاپور بەهۆیەوە دووئەندامی خێزانەكە خنکان.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، خێزانێکی پێنج کەسی لەگوندی کۆسەی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو ئاوی خاپور، بەوهۆیەشەوە دوو ئەندامی خێزانەكە خنکان”.

وتیشی، دوو هاوڵاتییە خنكاوەكە یەكێكیان ناوی هەرمان ڕەجەب،ە تەمەنی 16ساڵە، ئەوەی دیكەشیان گوهدار مستەفا، تەمەنی 37ساڵە و مام و برازای یەکبوون و خەڵکی شاری دهۆکن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك باسی لەوەشكرد، “ئەو خێزانە بەمەبەستی گەشتیاری چوبوونه سەر ڕووبارەکە، دوای کەوتنی یەکێک لەمنداڵەکانیان بۆناو ئاوەکە، چوار ئەندامەكەی دیكە بەمەبەستی ڕزگاردنی منداڵەکە چونەتە ناو ئاوەکە لە ئەنجامدا دوو کەسیان خنکان و ئەوانەی تریش ڕزگارکران”.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی هەردوو هاوڵاتیە خنکاوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.

بەپێ ئاماری بەرگری شارستانی دهۆک ، لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا ئەمە دەبنە دوازدەمین کەس کەلە سنوری پارێزگای دهۆک لە ئاوی روباروبەنداوەکان دا خنکاون

بابەتی پێشتر

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

بابەتی دواتر

پریمەرلیگ.. لیڤەرپوڵ لە گەڕی دووەمدا لوتکەی گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share