هەرێمی كوردستان.. مردن بە كۆرۆنا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

گیانلەدەستدانیش لە پێنج ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 722 كەسیش توشبوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 9 هەزار و 463 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارە 722 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر بەپێی ئامارەكە، 33 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترینی لە هەولێر بووە بە 13 حاڵەت، دوای ئەویش دهۆك دێت بە 10 حاڵەتی مردن، لە سلێمانیش شەش توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 44 توشبوو چاكبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە دوورگەیەکی یۆنان گیریانخواردبوو ڕزگارکران

بابەتی دواتر

نوێترین قسەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی بەئەلیكترۆنیكردن، هەلی كار و كەرتی تایبەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share