سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە هەولێر سێ فەرمانی گرتنی هەیە

دوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، یەكێكیان لە هەولێرەوە هەڵهاتووە و لە سێ بنكە فەرمانی گرتنی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە تۆمەتبارێك بەرەو سلێمانی هەڵاتووە و لە سێ‌ بنكەی پۆلیسی هەولێر فەرمانی گرتنی هەیە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (أ. أ. أ.) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە.

ڕونیشیكردووەتەوە، لە چالاكییەكی دیكەدا تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیركرا كە لە پارێزگای كەركوك داواكراو بووە و بە نوسراو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لێئاگاداركراوەتەوە.

ئەو تۆمەتبارە بەناوی (ه. ع. م.) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی كەركوك دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە…
Total
0
Share