چیرۆکی گیانلەدەستدانی ژن و پیاوێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا

شەوی ڕابردوو (عومەر و شنۆ) کە هاوسەری یەکترن، لەسەر ڕێگەی گوندی گاکوڵ – ساڵح ئاغا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، دوای ڕووداوەکە شنۆ دەستبەجێ گیانیلەدەستدا، بەڵام (عومەر تەها) ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا بە ئومێدی مانەوەی لە ژیاندا.

ڕووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلی قوربانییەكان و ئۆتۆمبێلێكی بارهەگردا ڕوویدابوو.

دوێنێ عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی ڕووداوی هاتوچۆكەوە ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا ژنێك بەناوی (شنۆ لوقمان فەرەج) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی کەلار کە سەرنشین بووە، گیانیلەدەستدا، شۆفێرەکەشی کە هاوسەری قوربانییەكەیە، بە سەختی برینداربوو”.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەكە دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، شۆفێری بارهەڵگرەكەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکرا.

بەڵام بەیانی ئەمڕۆ (عومەر تەها عەدنان) دوای کەمتر لە 24 کتژمێر لە مردنی هاوچینەكەی، خۆشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.…
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
Total
0
Share