بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە مەخمور چوار کەس کوژران

قائیمقامی قەزای مەخمور ڕایگەیاند، کەمێك پێش ئێستا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و کەسێکی دیکە بریندار بووە.

ڕزگازر ئیسماعیل، قائیمقامی قەزای مەخمور بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆمبەکە چێنراو بووە و بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا لە ناحیەی قەراجی سەربە قەزای مەخمور تەقیوەتەوە”.

وتیشی، “لە ئێستادا تیمێک لە هەواڵگری فیرقەی پێنج لە شوێنی ڕوداوەکەن و دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک چۆنیەتی ڕوداوەکە ئاشکرا دەکرێت”.

بەپێی زانیارییەکان بۆمبەکە بە ئۆتۆمبیلی یەک خێزاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە باوکێک و سێ کوڕ گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راپۆرتی بڕە ‘نەوتی سپی’ دابینکراوی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە،…
Total
0
Share