بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لابردنی باج دەکات

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک نوسراوی فەرمیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ لابردنی باج لەسەر صۆیا و پرۆتین.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، ” لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە، نوسراوێکی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کرد و تێیدا پێشنیاری لابردنی باجمان کرد لەسەر صۆیا و پرۆتین، کە لە ئامادەکردنی ئالیکدا بەکاردێت”.

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دوای ئەوەی نرخی ئالیک بەرزبوویەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیارانمان و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی، لە ڕێگای لابردنی باج لە سەر صۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدین نرخی ئالیک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزێنین، کە بێگومان ئەوە ئەرکێکی سەرشانی ئێمەیە بۆ ئەوەی بتوانین پاڵپشتی جوتیاران وخەڵکی خۆمان بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share