ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی سلێمانی تەرخانیكردبوو تا ئێستا خەرجینەكردووە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕەپارەیەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵی بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان دیاریكردووە، كەمە و پێویستە حكومەت زیاتری بۆ تەرخان بكات، دەشڵێت، “داوامانكردووە لە ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیە لەكاتی خۆیدا خەرجبكات”.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، داوای 25 ملیار دیناری دیكەی كردووە بۆ وشەكەساڵی، ئێمەش داوامانكردووە جیاوازی بكرێت، لەنێوان ئەو شوێنانەی زیانیان بەركەوتووە، كاری لە پێشینە و زۆرترین بودجەش بۆ ئەو ناوچانە بێت، كە زیاتر وشكەساڵیی تیایاندا دەركەوتووە و زیانی زیاترە لە پارێزگا و ئیدارەكانی دیكە”.

وتیشی، “سلێمانی پێویستی بە پارەی زیاتر هەیە لەوەی كە بۆی تەرخانكراوە بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵی”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشكرد، “ئەو پارەیەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجكردنی بۆ سلێمانی داوە، لەكاتی خۆیدا ناگات ئەو بڕیارانەی كە دەدرێن، پێویستە لەكاتی خۆیاندا جێبەجێبكرێن، بە نموونە تازە تەندەرین كراوە بۆ پارەی سەوزكردنەوە و خزمەتكردنی هەواری شار”.

ڕاشیگەیاند، ” بەهۆی ڕێكارە ئیدارییەكان و تەندەریینەوە ئەو پارانەی كە تەرخانكراون بۆ سلێمانی خەرجكردنیان ماوەیەكی پێدەچێت، بەنموونە بلوارەكان و هەواری شار كە دەنێردرێنەوە هەولێر بۆ ئەوەی گرێبەستیان بۆ بكرێت و ئەوەش 20 ڕۆژ تا مانگێكی پێدەچێت، بۆیە ئێمەش وەكو ئەنجومەنی پارێزگا داوامانكردووە لەكاتی خۆیدا ئەو پارەیە خەرج بكرێت”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو پارەیەی بۆ قەربووكردنەوە خەرج دەكرێت، بۆ قەرەبووكردنەوەی جوتیاران و كێڵگە پەلەوەرییەكان و هەروەها لێدانی بیرە لەو ناوچانەی كە وشكەساڵییان تێدا دەركەوتووە.

ئازاد محەمەد ئاشكراشیكرد، “ئەوەی كە ئێستا ئامادەیە پارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كە ملیارێك دینارە بۆ كاری سەوزایی و جوانكردنی ناوشار”.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیران ملیارێك دیناری بۆ قەربووكردنەوەی وشكەساڵی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان تەرخانكردبوو، بەڵام تا ئێستا ئەو پارەیە خەرجنەكراوە و بەشێكیان لە قۆناغی تەندەریندان، هەروەها لە پارێزگای هەولێریش حكومەت دووجار پارەی بۆ تەرخانكردووە.

بابەتی پێشتر

دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

شارەزایەكی ئابوری: داهاتی گومرگی هەرێم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share