فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە باشووری تورکیا  کەوتە خوارەوە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكەشی گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی توركیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی مەراش لە باشووری وڵاتەکەیان، فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە لەكاتی ئاگركوژاندنەوەدا لە ناوچەیەكی شاخاوی کەوتووەتە خوارەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، فڕۆکەکە لە جۆری B-200 بووە و توركیا بەکرێ لە ڕوسیا وەریگرتوە.

هاوكات وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەوە هەشت ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستداوە، كە پێنج كارمەندیان ڕوسیین و سیانەكەی دیكەش توركن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی سعودیە: لەگەڵ سوپای ئەمریکا چەند ئامانجێکی سەر بە ئـ.ـێرانمان لە عێراق بۆردومانکرد

ئەمریكا و سعودیە هێرشێكی هاوبەشیان بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە چەند پارێزگایەک ئەنجامدا. وەزارەتی بەرگریی…
Total
0
Share