دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

کارمەندێکی کارەبا هەردوو دەستی لە دەستداوە

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی بەکارنەهێنێت سزا دەدرێت.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا ڕایگەیاند، “بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەین کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی فەرمانبەرانی وەزارەت لەوانە تیمەکانی چاککردنەوە بکرێت”.

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکردووە، ”هەر بەڕێوەبەر یان فەرمانبەرێکی وەزارەت لە میانەی جێبەجێکردنی کارەکانیدا، کەلوپەلی خۆپارێزیی پیشەیی بەکارنەهێنت، لە بەرانبەر پاراستنی گیانی خۆی و هاوکارانی کەمتەرخەمی بنوێنێت و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت لێى قبوڵ ناكرێت، وەزارەت بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەر و تیمەکانی، هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر و  ڕێگە بەهیچ جۆرە خەمساردی و پابەندنەبوونێک بە ڕێنماییەکان نادرێت و بە توندیش چاودێریی پرۆسەکانی خۆپارێزیی پێشەیی دەکرێت”.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی کارەبا دوای ئەوە دێت ڕۆژی 7ی ئەم مانگە، کارمەندێکی تیمی کارەبای چەمچەماڵ بەناوی (کەریم عەبدولحەمید) لەکاتی کارکردندا بەهۆی هەڵەیەکەوە تەزووی کارەبا لێیدا و هەردوو دەستی لەدەستدان.

ئەمساڵ ئەوە دووەم حاڵەتی برینداربوونی کارمەندانی کارەبایە و پێنج مانگ پێش ئێستاش کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە دەستێکی لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئاکۆ سابیر لەکاتی بەدەمەوەچوونی خەڵکی چەمچەماڵ شـ.ـەهیدکرا

پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەکی بۆ شـ.ـەهیدبوونی ئەو کارمەندەی ئاسایش بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لەلایەن چـ.ـەکدارێکی پارتییەوە تـ.ـەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.…
Total
0
Share