توركیا.. گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەوە گەیشتە 40 كەس

به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ده‌ریای ره‌شی گرتووه‌ته‌وه‌ 40 كه‌س لە توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) ڕایگەیاند، به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ده‌ریای ڕه‌شی گرتووه‌ته‌وه‌ 34 كه‌س له‌ كاستامۆنو و شه‌ش كه‌سیش له‌ سینۆپ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەو دامەزراوەیە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، “به‌هۆی لافاوه‌وه‌ نۆ كەس لەژێر چاودێری و وەرگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیدان له‌ نه‌خۆشخانه‌، هه‌وڵه‌كانیش بەردەوامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كەسەی له‌ بارتن بێسه‌روشوێنه”.

ماوەی سێ ڕۆژە لافاو ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ده‌ریای ڕه‌شی لە توركیا گرتووه‌ته‌وه‌ و جگە لە زیانی گیانی، چەندین باڵەخانەی ڕووخاندووە و ژمارەیەك شەقام لە ناوچەكانی لافاوەكە ڕۆچوون.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی ئەو دوو بۆریی پاڵاوگەی بەنزینەی هێنرانە سلێمانی

بابەتی دواتر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: كەرتی پەلەوەر مەترسیی هەرەسهێنانی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share