گەرمیان.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو برا برینداربوون

لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا لە قەزای کەلار، کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە دوو برا بە فیشەک برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو دوو خێزانە کێشەی کۆمەڵایەتیی کۆن لەنێوانیاندا هەبووە و شەوی ڕابردوو بەوهۆیەوە شەڕ لەنێوانیاندا دروستبووە و لە ئەنجامی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداربوون.

ئەو دوو کەسەی برینداربوون بران و بەپێی وتەی پۆلیسی گەرمیان برینی یەکێکیان سەختە.

تائێستا تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون و پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران زیان و قەربووی لافاوەكە و گرفتی دەرچووان تاوتوێدەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانە ئەنجامبدات، پرسەكانی وەرگرتنی دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگاكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی…
Total
0
Share