هەرێمی کوردستان.. مردن بە کۆرۆنا پێنج هەزاری تێپەڕاند

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە پێنج هەزار و 20 حاڵەت.

لە ڕاگەیەندراوی 24 کاتژمێریی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 20 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدا بەڤایرۆسەکە لەهەرێم گەیشتە پێنج هەزار و 20 حاڵەتی مردن.

هەروەها دوو هەزار و 348 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەزار و 682 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا 263 هەزار و 975 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 211 هەزار و 500 کەسیان چاکبوونەتەوە و 47 هەزار و 455 توشبووش لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
Total
0
Share