لە ڕێگەی تانکەری سەربازییەوە ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دابیندەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات، لەسەر داوای ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، چەند تانکەرێکی سەربازی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانەی هەولێر دابین دەکەن کە بێ ئاون.

عەمید رکن هۆشمند ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە ” بەپشت بەستن بە پرەنسیپە سەربازییەکان و وەک کاری هەمیشەیی و لە مێژینەی پێشمەرگە، هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە هەیبووە، هەمیشە لەکاتی جەنگ، کارەساتی مرۆیی، لافاو هاوکاری خەڵکی سڤیل بووە و دەبێت، لەو ڕوانگەوە لە دوێنێوە، وەک وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەک تانکەری  سەربازیمان  خستۆتە خزمەت ئەو گەڕەکانەی، کە ڕوبەڕوی کێشەی کەمئاوی بوونەتەوە لە شاری هەولێر، تا ئەوکاتەی ئەو گەرەکانە پێویستییان پێمان دەبێت، بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنیان تا کێشەکەیان چارەسەر دەبێت”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیی وەزارەتەکەی ڕاگەیاندووە بۆ هاوکاری دابینکردنی ئاو تاکاتێک کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەردەوامە و بەرپرسانی ئەو شارە هۆکاری کەمئاوی بۆ وشکەساڵی و ڵێڵبوونی ئاوی زێی گەورە دەگێڕنەوە.

بابەتی پێشتر

گروپی پایزە بەرهەمێکی دیکەی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

کازمی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا ڕادەسپێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی گەرمیانیش دەوامی ڕاگرت

زانكۆی گەرمیان بڕیاری دا دەوامی سبەی لە زانكۆكە ڕابگرێت. ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و…
Total
0
Share