سکاڵا لە دژی پیاوێک تۆمارکراوە بەوەی ژنەکەی لە نهۆمی دووەمەوە فڕێداوەتە خوارەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سۆران ڕایگەیاند، “دوای کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەیان و برینداربوونی بە سەختی، باوکی ئەو ژنە سکاڵای لە دژی هاوسەری کچەکەی تۆمارکردووە بەوەی ئەو تۆمەتباری ڕووداوەکەیە.

شیروان خالید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” ڕۆژی 9ی کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، بە بوونی ژنێکی بریندار بە ناوی ( ئیمان نەبەز طاهر/دانیشتووی سۆران گەڕەکی شەهیدان-تەمەنی 21 ساڵ، کە هاوسەرگیری کردووە دوو منداڵی هەیە) گوایە لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەیانەوە کەوتۆتە خوارەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، بەڵام لە بەر خراپی باری تەندرووستی ژنەکە نەتوانراوە وتەی وەربگیرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەوەی ئاشکراکردووە، کە باوکی ئەو ژنە بریندارە سکاڵای لە دژی هاوسەری کچەکەی تۆمارکردووە بەوەی ئەو تۆمەتبارە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کچەکەی و برینداربوونی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم بۆ ئەحمەد شەرع: پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریای راگەیاند، پابەندبن بە ئاگربەست…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share