بەهۆی وشكەساڵییەوە ئەمساڵ گەنمی كەمتر وەرگیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، “بەهۆی وشكەساڵی و بوونی مێروی “سن” لە گەنمدا كەمتر لەو بڕەی دیارییكرابوو وەرگیراوە”.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،”لە2021/8/1 پڕۆسەی وەرگرتنی جوتیاران لە هەرێمی كوردستان كۆتاییهاتووە، هەرچەندە بڕیاربوو بڕی (375) هەزار تۆن وەربگیرێت، بەڵام لە 33% ی ئەو ڕێژەیە گەنم وەرگیراوە”.

دەربارەی هۆكاری كەمبوونەوەی ڕێژەكەش نەوزاد شێخ كامیل دەڵێت، “بەهۆی وشكەساڵییەوە زۆری ئەو گەنمەی دەهات مێروی”سن” لێیدابوو، بۆیە نەتوانرا وەربگیرێن”.

هەروەها هۆكارێكی دیكەش ئەوەیە لە 2021/6/22 پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێم دەستیپێكرد، بەڵام لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە 2021/4/12 دەستیپێكرد و جوتیارەكان بەشێك لە گەنمەكانیان ناردبووە ئەو سایلۆیانە و لە هەمان كاتدا كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتیش بڕێك گەنمیان بە پارەی نەقدی وەرگرت.

ڕوونیشیكردەوە، هەموو ئەو هۆكارانە وایكرد، كە لە هەرێم تەنها (125) هەزار و 482 تۆن و 630 كیلۆ وەربگیرێت.

بڕی وەرگیراوی گەنمی جوتیاران بەپێی پارێزگاكان بەم شێوەیە، (سلێمانی 73 هەزار و 311 تۆن و 150 كیلۆ)

هەروەها لە هەولێر(46 هەزار و 187 تۆن و 720 كیلۆ وەرگیراوە، لە دهۆكیش شەش هەزار و 983 تۆن و 760 كیلۆ وەرگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share