وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: لە دوێنێوە هیچ یاساشكێنی و قاچاخچێتییەك نەكراوە

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە، لە دوێنێوە بەهۆی ئەو هێزانەی لە دەروازە سنوورییەكان جێگركراون، هیچ كارێكی نایاسایی ئە‌نجامنە‌دراوە‌ و ڕێگریی تەواو كراوە لە هەر هەوڵێكی قاچاخچێتی.

پاش ئە‌وە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاری-دا ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سە‌ر بە‌دە‌زگای ئاسایشی ھە‌رێم لەدەروازە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیر بكرێن، لە ‌دوێنێ دووشەممەوە ھێزە‌كە‌ بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی دەستبەکاربوون.

لە‌وبارە‌یە‌وە‌ سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند، “پرۆسە‌كە‌ بە‌ردەوام دە‌بێت و خودی قوباد تاڵە‌بانی بە‌ردە‌وام لە‌سەر خە‌تە‌ لە‌گە‌ڵ ھێزە‌كانی ئاسایش و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی تر، بۆ ئە‌وە‌ی ڕێگریی تە‌واو بكرێت لە‌ ھە‌ر یاساشكێنییە‌ك كە‌ ئە‌گە‌ری ڕوودانی ھە‌بێت”.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا، “لە‌ماوە‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو و بەهۆی ئەو هێزانەوە ھیچ جۆرە‌ كارێكی نایاسایی ئە‌نجام نە‌دراوە‌ و ھێزە‌كانی ئاسایش و ھێزە‌كانی تری دە‌روازە‌كان توانیویانە‌ ڕێگریی تە‌واو بكە‌ن لەهەر هەوڵێكی قاچاخچێتی”.

وتەبێژەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت دڵنیاییدا، “ھێزە‌كانی ئاسایش بە‌ردە‌وام دە‌بن لە ئەرکەکانیان و لە‌دە‌روازە‌كان دە‌مێننە‌وە”‌، هەنگاوەكەشی بە گرنگ زانی بە ‌ئاراستە‌ی چاکسازی و سەروەریی یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی.

بابەتی پێشتر

ئێران بە تەواوەتی هەناردەكردنی كارەبای بۆ عێراق ڕاگرت

بابەتی دواتر

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا گرفتی كارەبای بۆ كەركوك دروستكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share