ژمارەی مردن لە ئەمریكا بۆ ئەمساڵ، گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 200 هەزار، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەڕێژەیەكی زۆر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.
ڕاپۆرتێكی حكومەتی ئەمریكا كە دوێنێ سێشەممە 20ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە دەریخستووە، لەو وڵاتە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، 300 هەزار حاڵەتی مردن زیادی كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، یەك لەسەر سێی حاڵەتەكانی ئەمساڵی مردن لە ئەمریكا بەهۆی كۆرۆنا بووە، ئەوەش ئاشكراكراوە “ژمارەی مردن بە كۆرۆنا زیاترە لەو ژمارەیەی كە خراوەتەڕوو”.
ساڵانە لە كۆتایی مانگی ئەیلولدا ئاماری مردن لە ئەمریكا ئاشكرا دەكرێت و لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی مردن لەو وڵاتە نزیكەی یەك ملیۆن 900 هەزار بووە، بەڵام لە ئاماری ئەمساڵدا دەركەوتووە ژمارەی مردن گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 200 هەزار كەس، بەوەش 14.5% مردن لە ئەمریكا زیادی كردووە.