بەرزان قادر خەڵوز: لە پەیجە ساختەكانەوە بەناوی منەوە قسەدەكرێت و من بێبەرییم لێی

هونەرمەند بەرزان قادر خەڵوز ڕەتیدەكاتەوە قسەی لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی کردبێت و دەڵێت، “ئەوەی کە ڕوویداوە بابەتێکە لەوە گەورەترە کە من بتوانم قسەی لەسەر بکەم و بێبەرییم لەو قسانە”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەرزان قادر خەڵوز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، “ئێستا و لە ڕابردووشدا لە پەیجە سێبەرەکانەوە کە نازانرێت خاوەنەکانیان کێن، قسە بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە قسەم لەسەر یەکێتی و گۆڕانکارییەکان کردووە، ئەوەی کە ڕوویداوە بابەتێکی زۆر گەورەیە و لەوە گەورەترە کە من بتوانم قسەی لەسەر بکەم، هی ئەوە نییە من لایەنگری بکەم، من یەکێتیم و ئەندامێکی مەڵبەندم و دەوامی خۆم دەکەم”.

باسی لەوەشكردووە،”تێناگەم بۆچی وێنەی من بڵاودەکرێتەوە و قسە بەناوی منەوە دەکرێت، ئەی بۆچی وێنە و قسەی خاوەنی پەیجەکان بڵاوناکەنەوە کە قسەی ئەوانە، بەناوی خەڵکەوە بۆ قسەدەکەن؟”.

ئەو هونەرمەندە لە درێژەی ڕوونكردنەوەكەیدا دەڵێت، “لەپڕ لە پەیجە ساختەکانەوە کەسێک دەمرێنن، یان قسە بەناوییەوە دەکەن، ناکرێت دانیشم دانە بە دانە ڕوونکردنەوە لەسەر هەر پۆستێک بدەم کە بەناوی منەوە دەکرێتەوە، من بێبەرییم لە هەڵبەستنی ئەو قسانە و ناشمەوێت چیتر وەڵامی ئەو پەیجە ساختانە بدەمەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانى: چارەنووسمان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و دابینکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەزموونی تاڵی ساڵانێک لە ناسەقامگیریی پێمان دەڵێت چارەنووسی هەموومان بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانه و…
زیاتر ببینە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا.. دادگا فریای سەیركردنی دۆسیەكە نەكەوتووە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، سەرۆكی تیمی پارێزەران دەڵێت، بەهۆی زۆریی دۆسیەكانەوە دادگا نەیتوانیوە سەیری…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share