تیمی پارێزهرانی سزادراوانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کردووە دەڵێت، “ئەوان زانیارییان هەیە کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داواتان لێدەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتیی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەوپەڕی خراپیدایە و دوورە لە هەموو بەها ئینسانییەکان و هیچ ڕەچاوی مافەکانی زیندانییانیان لەگەڵ ناکرێت، داواکارین بە زووترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر، یاخود چاکسازیی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک، دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک زیندانییانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.”
ڕاگەیەندراوی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەشکردووە “بەندکراوان مرۆڤن و رۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانیی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان ڕادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێن.”
بابەتی پەیوەندیدار
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 12 دیاریکرا
نرخی ههر كاتژمێرێك بۆ یهك ئهمپێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی یەکەم 44 دینارە،بهمهش نرخی یهك ئهمپێڕ كارهبای…
03/01/2024
گەرمیان.. مێردمنداڵێك بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی شێلاوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی گیانی لەدەستداوە عەلی جەمال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی…
02/06/2021
باوکێک لە کەرکوک ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات و بەشێک لە جەستەی دەسوتێنێت
عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کهرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” دوێنێ هەینی 2ی نیسان منداڵێکی چوار ساڵان…
03/04/2021
وەزیری تەندروستی: هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركراوە
وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و دەشڵێت، رێككارەكان توندوتۆڵ كراوە. سامان…
22/06/2023