لە کۆی 208 ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا 196یان کۆنترۆڵکراون

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆنترۆڵکردنی 196 ئاگری وڵاتەکەی لەکۆی 208 ئاگری دارستانەکانی تورکیا ڕاگەیاند، دڵنیاییدا کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ئاگرەکان دەخەنەگەڕ.

تائێستا 208 ئاگر لە 44 ناوچەی تورکیا کەوتوونەتەوە و تائێستا نەتوانراوە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت لەکاتێکدا ڕووی ڕەخنە و ناڕەزاییەکان لە سەرۆک کۆماری تورکیایە بەوەی تواناکانی وڵاتەکەی لەدابینکردنی کەرەستەی پێویستی ئاگرکوژێنەوە وەک پێویست نین.

لە دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، “هەموو تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی وڵاتەکەماندا کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی وڵاتەکەی ئێستا هەموو هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئەو 12 ئاگرە خستووەتەگەڕ کە لەهەریەکە لە ئەنتالیا، مۆگلا و چەند ناوچەیەکی دیکە ماون.

ڕایگەیاند، چوار هێڵیکۆپتەریان لە ئۆکرانیاوە پیگەیشتووە کە دەتوانن بەبەردەوامی 24 کاتژمێر کاریان پێبکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای وڵات کەوتەوە و تائێستا بەوهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵێكی دزەپێكردنی هەزار كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئوردن پوچەڵكرایەوە

گەورەترین هەوڵی دزەپێكردنی حەبی كبتاگۆن-ی هۆشبەر لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ئوردنەوە پوچەڵكرایەوە. فەرمانگەی گومرگی ئوردن لە راگەیەندراوێكی ئاشكرایكرد، هەوڵی…
زیاتر ببینە

سوپاى ئیسرائیل: باڵەخانەیەکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئێران وێرانکرا

ئیسرائیل خاپوورکردنى ناوەندێکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئەسفەهان رادەگەیەنێت. سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەسفەهان باڵەخانەیەکى تایبەت بە بەرهەمهێنانى یۆرانیۆمى…
زیاتر ببینە

ئێران، پاکستان بە یارمەتیدانی ئاسمانیی تاڵیبان دژی ئەحمەد مەسعود تۆمەتباردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان دژی دەستوەردانی دەرەکین لە کێشەی ئەفغانستاندا و هیوادارن ئەو دەستوەردانە سەربازییانە بوەستێندرێت،…
Total
0
Share