پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان مرداربوونەوەی ژمارەیەکی زۆر ماسیی لە گۆمێکی ڕووباری دەربەندیخاندا ڕاگەیاند.
لە ئاوی دێوانەی سەربە قەزای دەربەندیخان ژمارەیەکی زۆر ماسی مرداربوونەوە و پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان هۆکارەکەی بۆ ژەهراوی بوون دەگەڕێننەوە.
یەکێکی دیکە لە هۆکاری مرداربوونەوەی ماسییەکان سەرباری ژەهراوی بوون کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دەربەندیخانە.