دهۆک: مێردمنداڵێك لە ئاوی خاپووردا خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی ئاوارەی شەنگال لە ئاوی ڕووباری شەنگالدا خنکا و تەرمەکەی دوای کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو مێردمنداڵە کاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری قەزای زاخۆ لە ڕووباری خابووردا خنکاوە.

ئەو مێردمنداڵەی خنکاوە ئاوارەی شەنگال بووە و تەمەنی 15 ساڵ بووە، ناوی (م. ن. ا)ە، دانیشتووی کامپی جەم مشکیە.

بەپێ ئاماری بەرگری شارستانی دهۆک ، لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا ئەمە دەبێتە دەیەمین کەس لە پارێزگای دهۆک خنکاون.

بابەتی پێشتر

عێراق هەوڵدەدات 4 ملیار دۆلار قەرزبكات

بابەتی دواتر

توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 250 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share