ئیسرائیل مووشەكباران كرا

لە باشووری لوبنان-ـەوە 10 مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل كران.

میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، چەند خوولەكێك لەمەوبەر 10 مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل كران. ئاشكرایكرد كە مووشەكەكان لە باشووری لوبنان-ـەوە نراون بە ئیسرائیل-ـەوە.

سەرچاوە ئەمنی و سەربازییەكانی لوبنان دەڵێن، “سیستمی دژەمووشەكی ئیسرائیل بەرپەرچی مووشەكەكانی داوەتەوە و ڕێگریی كردووە لە گەیشتنیان بە خاكی وڵات”.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، لە وەڵامی هێرشەكەدا سوپای ئیسرائیل بە گولـلەتۆپ باشووری لوبنان و بە دیارییكراویش شوێنی تەقاندنی مووشەكەكانی تۆپباران كردووە.

ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بە چڕیی بەسەر ناوچەكانی حاسبیا و عەرقوب دا دەفڕن.

لای خۆیەوە حزبوڵڵای لوبنانی مووشەكبارانەكەی لەئەستۆگرت و ڕایگەیاند، “دەیان مووشەكمان ناوە بە ئیسرائیل-ـەوە و ئەوەش وەڵامی هێرشەكەی بەرەبەیانی دوێنێی ئیسرائیل-ـە بۆسەر لوبنان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوسەرگیریی کچە بارزانـ.ـییەک میدیای تورکیای شۆککردووە

هاوسەرگیریکردنی کچە بارزانـ.ـییەک و خوشکەزای ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئەکەپە، میدیای تورکیای شۆککردووە. میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، قەهرەمان زولفەقار ئیزۆل،…
Total
0
Share