هەڵمەتێكی نەمام چاندن و جوانكاری بۆ سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بەشێك لە هەڵمەتی نەمام چاندن لە شەقامەكانی سلێمانی

شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی نەمام چاندن و جوانكاری ئەنجامدەدات و دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجامدەدرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە‌ھە‌ڵمە‌تیكدا بۆ جوانكردنی شە‌قامە‌كان پرۆژەی تازە‌كردنە‌وە‌ و بۆیاخكردنی كرپستۆنی شە‌قامە‌كان لە ‌شە‌قامی بازنە‌یی مە‌لیك مەحمود دەستیپێكردووە كە ‌تە‌واوی  شە‌قامە‌كە ‌دە‌گرێتە‌وە، لەگەڵ پاككردنە‌وە‌ی شە‌قام و بلوارە‌كان و چاككردنە‌وە‌ی نافورە‌كان.

دەەشڵێت، هەڵمەتەكە لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

هەر لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەت سە‌رجە‌م سە‌وزایی شە‌قام و بلوارە‌كان سە‌وزدە‌كرێنە‌وە.

شارەوانی ڕونیشیدەكاتەوە، بۆردی بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كان ھە‌ستاون بە‌ناشتنی (نە‌مام و دار) لە ‌شە‌قامی دە‌روازە‌ی شاری سلێمانی و سە‌رجە‌م ئە‌و دارانە‌ی وشك بوون (‌دار و نە‌مامی) تازە‌ لە‌ شوێنیان دە‌نێژرێن.

جوانكارییەكە سەرجەم شەقامە سەرەكییەكان دەگرێتەوە، هەر لە شەقامی تاسڵوجەی سلێمانی تا ناوشار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دکتۆر ئەیمی هۆڵمز: هەسەدە هاوپەیمانی 87 وڵات و رێکخراوە

شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەتی…
Total
0
Share