دیپلۆماتكارێكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، وڵاتەكەی لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەرەبیدا پەیوەندیی هەیە، لەنێویشیاندا عێراق.
حاییم ڕیغیڤ، بەڕێوەبەری پێشووی یەكەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە قودس ڕایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل چەند جۆرێك پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەرەبیدا هەیە، لەوانە هەندێك وڵات كە بە فەرمی بە دوژمنی ئیسرائیل ناسراون، وەك عێراق”.
ئەو دیپلۆماتكارە كە بەمدواییانە ماوەی ئەركەكەی لە پۆستی بەڕێوەبەری یەكەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل كۆتایی پێهاتووە و بڕیارە ببێت بە نوێنەری وڵاتەكەی لە یەكێتیی ئەوروپا، جەختیكردەوە كە “لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل هەمیشە لەگەڵ ئەو كاربەدەست و وڵاتە عەرەبییانەی رۆڵیان هەیە لە پەیوەندیدا بووە”.
ڕیغیڤ دەڵێت، “نیوەی عەرەبەكان خەڵكی ئەو وڵاتانەن كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل-دا هەیە” و پێیوایە پاڵنەری سەرەكی كە وا لە وڵاتانی عەرەبی دەكات لەگەڵ ئیسرائیل-دا ڕێكبكەون، ئەوەیە كە تاكە وڵاتە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دژایەتیی ئێران دەكات.