كەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

كەشناسیی هەرێم ڕادەگەیەنێت، ئاسمانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور پەلەهەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش بەدوورنازانێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ و پەڵەهەور بێت و، لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت.

دەشڵێت، “بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە ئەگەری بارینى نمەباران هەیە لە کات و شوێنى جیاواز”.

لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا دڵۆپ دڵۆپ باران لە سلێمانی باریوە و لە دەرەوەی سەنتەری شاری سلێمانی-یش بڕێكی زیاتر باران باریوە، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share